حەسەکە – لە بەرامبەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی توند لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، پێشانگایەکی کتێب بە پێشانگایەتی بزووتنەوەی خوێندەکارانی بەڕێوەچوو. ئەم دەستپێشخەرییە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە ناوەندی پەیمانگای ئامادەیی مامۆستایان لە شاری حەسکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان بەڕێوەچوو. ئەم دەستپێشخەرییە لەسەر بنەمای بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفە، کتێب و بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەچوو. مانیفێست و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە حەقیقەتی ڕێبەرایەتی و بەرهەمی شۆڕشگێڕانی وەک شەهید ڕوستەم جودی و شەهید سارا (ساکینە جانسیز) دابەشکران. لە هەمان کاتدا هەزاران کتێبی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی، ڕۆمان، چیرۆک، شیعر، بیرەوەری گەریلا لە پێشانگاکەدا دابەشکران.
ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا. ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ ئەم پێشانگایە کۆتایی پێ هات.
لەسەر ئەم بنەمایە ئاژانسەکەمان نووچە جوان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ٥ خوێندکاری مامۆستا ئەنجامدا. خوێندکاران لە سەر کتێبەکانی ئەم پێشەنگە، کولتووری خوێندنەوە و هەروەها باسیان لە گرنگی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرد: