قەڵادزێ – بە پێشاهەنگی گەنجانی وەڵاتپارێز، بەمەبەستی پێشوازیکردن لە نەورۆز و ساڵی نوێ کوردی لەسەر سنووری ڕاپەڕین، ئاگری نەورۆزیان لەسەر قەڵای شارۆچکەی قەڵادزێ سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین داگیرساند، بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ”. “، “نەورۆز پیرۆز” و “مەرگ بۆ خیانەت” گەشە بە ئاگری نەورۆز درا.
گەنجان بە هەڵکردنی ئاگر و هاوارکردنی دروشم و هەڵپەڕکێ نەورۆزیان پیرۆز کرد. هەروەها داوایان لە خەڵک کرد کە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بکەن و بە گڕوتینی ئاگری نەورۆز دڵی دوژمنانی خەڵکی کوردستان بسووتێنن.